پێتان وایە ئەم هەڵبژاردنە ساختەکاری دەکرێت؟

رۆژی یەکشەممە دەنگدانەو زۆر گرنگە لە ئێستاوە رای ئێوە بزانین

لەسەر ئاپی قەرار پێنج پرسیاری گرنگمان داناوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، زۆر ئاسانە بە یەک کلیک دەتوانن وەڵام بدەنەوە، رای ئێوە زۆر گرنگەو بەرچاوو روونی دروست دەکات کە خەڵکی خۆمان چۆن لە هەڵبژاردن دەڕوانن.

پاش هەڵبژاردن گرژی لە نێوان لایەنەکاندا نامێنێت
لایەنەکان لە بانگەشەدا توندن، هەندێک دەڵێن دوای دەنگدان ئەم توندییە لە دانوستانەکان رەنگ دەداتەوە، هەندێکی تریش دەڵێن هیچ نییە و تای هەڵبژاردن نەما، ئەوەش نامێنێت و پێکەوە شاد و تەبا دەبنەوە، پێمان خۆشە رای تۆ لەسەر ئەمە بزانین.
لە قەرار پێنج بژاردە هەیە: زۆر تەواوە، تەواوە، بێلایەنم، وانییە، زۆر وانییە
کلیک لە یەکێکیان بکەو سەرنجی خۆت تۆمار بکە

پاش هەڵبژاردن گرژی لە نێوان لایەنەکاندا نامێنێت

پاش هەڵبژاردن گرژی لە نێوان لایەنەکاندا نامێنێت

تە چی وایە؟

هەڵبژاردن گۆڕانکاری دروست دەکات
بۆچوونی جیاواز هەیە لە بارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە، خەڵکێک هەیە پێیان وایە ئەمجارە گۆڕانکاری دروست دەبێت، خەڵکێکی دیکەش هەیە وای نابینن، لە نێوان ئەم دوو بۆچوونەشدا رای دیکە هەن.
دەرخستن و بەراوردکردنی را جیاوازەکان زۆر ئاسانە پێنج بژاردە هەیە بۆ ئەم بۆچوونە

دەتوانیت لەسەر ئاپی قەرار یەکێک لەم وەڵامانە هەڵبژێریت

هەڵبژاردن لە کوردستان گۆڕانکاری دروست دەکات

هەڵبژاردن لە کوردستان گۆڕانکاری دروست دەکات

تە چی وایە؟

دروستبوونی هێزی نوێ لە کوردستان لە قازانجی پرۆسەی دیموکراسییە
لەم هەڵبژاردنەدا چەند هێزێکی نوێ دروست بوون، هەندێک پێیان وایە ئەمە حاڵەتێکی تەندروستە، بوونی هێزی نوێ فەزای دیموکراسی فراوان دەکات، هەندێکی تریش دەڵێن فەوزاو بێ سەروبەرەیی دروست دەکات، کەسانێکیش هەن لەنێوان دوو بۆچوونەکەدان، ئەی تۆ چی دەڵێیت؟
دەتوانیت لەسەر ئاپی قەرار یەکێک لەم وەڵامانە هەڵبژێریت

دروستبوونی هێزی نوێ لە کوردستان لە قازانجی پرۆسەی دیموکراسییە

دروستبوونی هێزی نوێ لە کوردستان لە قازانجی پرۆسەی دیموکراسییە

تە چی وایە؟

بانگەشەی هەڵبژاردن ناکۆکییەکانی قوڵترکرد
چەند رۆژ بانگەشە زۆر گوتاری جیاوازمان گوێ لێبوو، کەسانێک هەبوون ئەو گوتارانەیان پێ خۆش بوو، کەسانێکیش هەبوون دژی بوون و پێیان وابوو ناکۆکییەکان قوڵتربوونەوە، لە نێوان ئەم دوو بۆچوونە سێ بۆچوونی دیکەش هەن.
دەتوانیت لەسەر ئاپی قەرار یەکێک لەم وەڵامانە هەڵبژێریت

بانگەشەی هەڵبژاردن ناکۆکییەکانی قوڵترکرد

بانگەشەی هەڵبژاردن ناکۆکییەکانی قوڵترکرد

تە چی وایە؟

ئاسان نییە لە هەڵبژارندا ساختەکاریی بکرێت
کۆمسیۆن دەڵێت ساختەکاری ناکرێت و ئێمەش نازانین کێ دەنگ بە کێ دەدات، بەڵام لایەنە رکابەرەکان واناڵێن و قسەیەکی تریان هەیە، تۆ لەگەڵ ئەم بۆچوونەیت یان نا، لێرە لەسەر قەرار دەتوانین رات بزانین

ئاسان نییە لە هەڵبژارندا ساختەکاریی بکرێت

ئاسان نییە لە هەڵبژارندا ساختەکاریی بکرێت

تە چی وایە؟

قەرار گەورەترین ئاپی راپرسییە لە کوردستان و عێراق، لە رێیەوە پێوانەی رای گشتی دەکرێت، بەڵام بەو پەڕی ئەمانەت پارێزی و نهێنی پارێزی، دەنگ دەدەیت، کەس نازانێت دەنگت بە چی داوە، کۆمێنت دەنوسیت و کەس نازانێت ئەوە تۆ نوسیوتە.
زۆر ئاسانە قەرار لەسەر مۆبایلەکەو دابەزێنەو بە یەک هەنگاوی ئاسان خۆت تۆمار بکات.