964+
هەولێر
رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لە شەقامى 120 مەترى روویدا
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولێر
کەمێک لەمەوبەر لە شەقامى 120 مەترى هەولێر رووداوێکى سەختى هاتوچۆ روویدا و کەسێک گیانى لەدەستدا و کەسێکى دیکەش بە سەختى بریندارە.
هێڵى گەرمى 122ـى هەولێر بە 964ـى وت، رووداوەکە لەسەر شەقامى 120 مەتر لە نزیک شوقەکانى لالاڤ کە دەچێت بۆ دووسایدى هەولێرى نوێ روویداوە.
وەک باسى دەکات، دوو کەس دۆخى تەندروستیان زۆر خراپ بووە و تا لاى ئەوان بوون گیانیان لەدەست نەداوە، بەڵام بەڕێکراون بۆ سەنتەرى فریاکەوتن.
نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەولێر بۆ 964،”لە رووداوەکەدا کەسێک گیانى لەدەست داوە، برینى کەسێک سەختە و مەترسى لەسەرە، کەسى سێیەم برینەکەى سووکە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح