وەزارەتی خوێندنی باڵا:
سێ رۆژ پشوو راگەیەنرا
964+
شۆڕش قادری
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی 19 تا 21ـی ئەم مانگەی کردە پشوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بەهۆى ئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێکەوتى 20.10.2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رۆژى 19 تا 21ـى ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژانى شەممە، یەکشەممە، دوشەممە) پشوى فەرمى دەبێت لەسەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
پێشتر وەزارەتى پەروەردە، رۆژانى 15 تا 21ـى ئەم مانگە کردبوو بە پشووى فەرمى، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پڕۆسەى هەڵبژاردن لە قوتابخانە و خوێندنگەکانى سەربە وەزارەتى پەروەردە ئەنجام دەدرێت.