بۆ مانگى حوزەیران

هەرێمى کوردستان 77 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى رادەستى بەغدا کرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە، زیاتر لە 77 ملیار دینارى بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایى هەرێم، دوێنێ سێشەممە، بڕى 77 ملیار و 841 ملیۆن و 761 هەزار دینار، وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بۆ مانگى ئایارى رابردوو، وەزارەتى دارایى هەرێم، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، ناردبوو بۆ وەزارەتى دارایى عێراق.

هەرێم داهاتى نانەوتى رادەستى بەغدا کرد

هەرێم داهاتى نانەوتى رادەستى بەغدا کرد