لە راپەڕین

کەسێک دەستگیرکرا کە چەندین تاوانی دزیکردنی ئەنجامدابوو

+964

ژێوار خدر

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکییان دەستگیرکردووە کە چەندین تاوانی دزیکردنی ئەنجامداوە و دەڵێت، هاوڵاتییەک سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کردووە و سکاڵای تۆمار کردووە کە 9400 دۆلاری لێ دزراوە.

روونیشیکردووەتەوە، دوای لیکۆڵینەوە تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە لە رەگەزی نێرە و لەدایکبووی ساڵی 1976ە، دانیشتووی شاری سلیمانییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای لیکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانی بە چەندین تاونای دزیکردندا ناوە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و  بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

یەکێک لەو کەسانەی دزییەکەی لێکراوە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، هەفتەی رابردوو لەکاتی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی پارەکەم لەناو گیرفانمدابوو لەناو قەرەباڵخییەکی زۆر کەسێک چەند جارێک لێم نزیک بووە و دواتر زانیم پارەکە لە گیرفانمدا نەماوە و دزراوە.

وتیشی، دەستبەجێ پۆلیسم لێ ئاگادار کردەوە و داوای یاساییم تۆمار کرد.

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بەدوای 119 تۆمەتبار دەگەڕێت

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بەدوای 119 تۆمەتبار دەگەڕێت