هەواڵەکان

ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی دێت و رێگاى سماقوڵى بەڕووى شۆفێراندا کرایەوە

+964

ژووری هەواڵ

بەپێى ئەو وادەیەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دیارى کردبوو، ئەمڕۆ 15ـى ئۆکتۆبەر کۆتا رۆژى بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانە، بەرپرسانى کۆمیسیۆنیش دەڵێن، هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى.

ئەمڕۆ، کۆتا رۆژى بانگەشەیە

ئەمڕۆ، کۆتا رۆژى بانگەشەیە

لەسەروبەندی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، چانسی دامەزراندن و بەگرێبەستكردن زۆر بووە، ئەمەش وای كرد ئەمڕۆ کارمەندانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەکانی گەرمیان لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار گردببنەوە و داوای دامەزراندن بکەن، هاوكات لەگەڵ ئەوانیشدا چارەسەركارە خۆبەخشەکانی سەیدسادقیش هاتنە سەر شەقام و داوای دامەزراندنیان كرد.

خۆبەخشانى تەندروستى گەرمیان گردبوونەوە و داواى دامەزر...

خۆبەخشانى تەندروستى گەرمیان گردبوونەوە و داواى دامەزراندن دەکەن

دواى چاوەڕوانییەکى زۆرى شۆفێران، دواجار ئەمڕۆ رێگاى سماقوڵى بەڕووى شۆفێراندا کرایەوە و کارەکانى قیرکردنى رێگەکە تەواو بوو، كە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە هەولێر دەبەستێتەوە.

رێگاى سماقوڵى کرایەوە

رێگاى سماقوڵى کرایەوە

رێكخراوی ئینتەرسۆس بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی منداڵانی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی سلێمانی، هەڵمەتێكی گەڕانەوە بۆ خوێندن بۆ منداڵانی پەنابەری سوری و منداڵانی خانەخوێ راگەیاند.

لە رێگەى پایسکیلسوارییەوە هەڵمەتى گەڕانەوەى منداڵان ب...

لە رێگەى پایسکیلسوارییەوە هەڵمەتى گەڕانەوەى منداڵان بۆ خوێندن ئەنجامدرا