دیمەنێکی دەرەوەی بانکی چەمچەماڵ... وێنە؛ قایمقامییەتی چەمچەماڵ.
هۆکارەکەشی بزانە
به‌شێك له كه‌مئه‌ندامانى چه‌مچه‌ماڵ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه سه‌ردانى بانک نه‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانکی چەمچەماڵ، ئاگادارییه‌كى بۆ به‌شێك له خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و پێیان ده‌ڵێت جارێ سه‌ردانى بانك مه‌كه‌ن تاوه‌كو خۆین ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه.
ئەو خاوەن پێداویستیانە ده‌گرێته‌وه کە رێژەی کەمئەندامیان 80% تاوه‌كو 100% ـه.
بانكه‌كه ده‌ڵێت، سەردانی كردنى ئه‌م توێژه بۆ مەبەستی ئه‌نجامدانى بایۆمەتری و یوپی ئێنی مووچەیه، به‌ڵام چونکە قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەر بانکەکە دروست بووە و کاری ئەو خاوەن پێداویستیانەش کاتی زۆرى دەوێت، بۆیه پێویسته تا ئەو کاتەی بانکەکە ئاگاداریان دەکاتەوە سەردان نەکەن.