"دیار نییه چه‌كه‌كانى دیكه كه‌ى ده‌نێردرێت"
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ماده‌ى 140 بوون به 400 خێزان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ماوه‌ى شه‌ش رۆژدا 400 چه‌كى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له به‌غدا گه‌یشته كه‌ركوك و به‌شێكی زۆرى به‌سه‌ر ئاواره‌كانى ماده‌ى 140 دابه‌شكراوه، سه‌رۆكى نوسینگه‌ى ئه‌م ماده‌یه‌ش له كه‌ركوك ده‌ڵێت “دیار نیه كه‌ى چه‌كه‌كانى دیكه ده‌نێردرێت”.
رۆژى 9.10.2024 یه‌كه‌م لیستى ئه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه به‌سه‌ر 100 خێزان دابه‌شكرا و دوو رۆژ دواى ئه‌م رێكەوتە و دوێنێش دوو لیستى دیكه‌ى 100 خێزانى دابه‌شكران و ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه ئاگادارى 100 خێزانى دیكه كراوه‌ته‌وه كه سه‌ردانى نوسینگه‌كه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌كى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كانیان.
کاکەڕەش سدیق، سەرۆکی ئۆفیسی کەرکوکی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی 140 بە 964ـی راگەیاند، ئه‌م لیسته‌ى ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه دوا لیستى ئه‌و چه‌كانه‌یه كه له به‌غداوه بۆیان هاتووه.
وتیشی “بۆ هه‌ر خێزانێك 10 ملیۆن دینار وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌درێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نازانن چه‌كه‌كانى دیكه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه‌ى له به‌غداوه بۆیان ده‌نێردرێت و چاوه‌ڕێن هه‌ركات به‌ده‌ستیان بگات بڵاویده‌كه‌نه‌وه و دابه‌شی سه‌ر خێزانه‌كانى ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و لیسته نوێیه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى كه‌ركوك بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێویسته خێزانه‌كان سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانیان و له‌گه‌ڵ خۆشیاندا بەڵگەنامە ئەسڵیەکان لەگەڵ کۆپی رەنگاوڕەنگ بۆ هەموو ئەندامانی خێزان و دوو وێنەی خاوەنی مامەڵەکە ببه‌ن.