کەشوهەوا

لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت

964+

وریا فەتاح

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بێت کەشوهەواى ئەمڕۆ نزیک دەبێت لە دوێنێ، بەڵام سبەینێ ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو دەگۆڕێت و لە هەندێ ناوچەى پارێزگاى دهۆکیش باران دەبارێت.

وەک ئەوەى کەشناسى خستوویەتییەڕوو، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با مامناوەند دەبێت واتا 10 بۆ 20 کیلۆمەتر خێراییەکەى دەبێت لە یەک کاتژمێردا.

سبەینێ چوارشەممەش، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لەسنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لەهەندێ ناوچەی جیاجیا و پلەکانى گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 33 پلەى سیلیزى

سلێمانی  32 پلەى سیلیزى

دهۆک 32 پلەى سیلیزى

کەرکوک 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 34 پلەى سیلیزى

زاخۆ 32 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران  22 پلەى سیلیزى

سۆران  31 پلەى سیلیزى

گەرمیان  37 پلەى سیلیزى

ئەم دوو رۆژەش چاوەڕێی باران مەبن

ئەم دوو رۆژەش چاوەڕێی باران مەبن