گرافیکی کەش و هەوا
ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە
پەلەتان چییە؛ بارستە هەوایەک کەشەکە فێنکتریش دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
هەواکەی فێنکتر دەبێ، ئەو گەرمایەی هەندێک جار بە رۆژدا هەستی پێ دەکرێ، کۆتایی ئەم هەفتە و سەرەتای هەفتەی ئایندە، بە رێژەیەکی بەرچاو کەمتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە 964ی وت، بارستە هەوایەکی سارد دێتە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، خەڵک هەست بە ساردی کەشەکە دەکەن.
ئەو بارستە هەوایە لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا سەری هەڵداوە، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە 964 ی وت، هەڵگری هەوایەکی ساردە و ئاسان هەستی پێ دەکرێ، کەشەکە لە چاو رۆژانی رابردوو فێنکتر و ساردتر دەکات.
هەندێک لە پێشبینییەکان وا مەزەندە دەکرێ، بە رێژەی حەوت تا 10 پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما دابەزن، بەڵام بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رەتی کردەوە، دیاری بکرێت چەند پلە ئەو بارستە هەوایە کەشی گەرما دادەبەزێنیت، بەڵام بۆ نزیکەی هەفتەیەک کەشەکە بەوجۆرە دەبێت.