حاجی جادر لە دەرزی و داو
“یەک حیواری شەمۆ بە هەزار چارلی چاپلن نادەم”
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەكتەری كۆمیدی حاجی جادر میوانی ئەمجارەی پۆدكاستنی دەرزی و داوی تۆڕی 964ـە و دەڵێت خەڵكی سلێمانی ئەویان خۆشدەوێت، چونكە بە شێوەزاری هەولێری قسە دەكات.
جادر كە ساڵانێكە بە دراما و كورتە تەمیسیلی تەلەڤزیۆنی و بەرهەمی جیاجیا، بە كۆمیدیا رەخنە لە دیاردە كۆمەڵایەتییەكانی ناو كۆمەڵی كوردەواری دەگرێت، دەڵێت: یەک حیواری شەمۆ بە هەزار چارلی چاپلن نادەم”، كە مەبەستی هونەرمەندی كۆمیدی ئەیام ئەكرەمە.
حاجی جادر سەرسامە بە هونەرمەندی گۆرانیبێژ فەرهاد زیرەك، بەڵام دەڵێت، جاران كە باسی فەرهاد زیرەك دەكرا، عەیبە بوو.
حاجی جادر باسی دوافیلمی خۆیشی دەكات، كە باس لە چەكدارانی داعش دەكات و رۆڵی ئەمیرێكی ئەو چەكدارانە دەبینێت بە شێوەیەكی كۆمیدی.
بۆتان لوقمان، گفتوگۆیەكی خۆشی لەگەڵ حاجی كردووە و لەو لینكەوە دەتوانن تەواوی پۆدكاستەكە ببینن.