خانووه‌ پلاستیكییه‌كانى بازیان ئاگاداركرانه‌وه‌

“پابه‌ندى رێنماییه‌كان نه‌بن رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێنه‌وه‌”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قایمقامیه‌تى بازیان، ئاگادارى هه‌موو خاوه‌ن خاوه‌ن پلاستیكییه‌كانى سنووره‌كه‌ى ده‌كاته‌وه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، ده‌نا رووبه‌ڕووى یاسایان ده‌كەنەوە.

له‌ سنوورى قه‌زاى بازیان، به‌ سه‌دان خانووى پلاستیكی دامه‌زراون، له‌ رێگه‌ى مۆڵه‌ت وه‌رگرتنه‌وه‌ له‌ قایمقامیه‌ته‌وه‌ كارى كشتوكاڵكردنى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی نووسراوێك كه‌ وێنه‌ى بۆ ته‌واوى خاوه‌ن ئه‌و خانووانه‌ ناردووه‌ ، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت بەهیچ شێوەیەک پاشەڕۆی بەکارهێنراوی خانووە پلاستیکییەکان بسووتێنن.

له‌ خاڵێكی دیكه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هەر کەسێک پەینی ئاژەڵی بەکاردەهێنێت، پێویستە دایبپۆشت تا بۆنەکەی بڵاونەبێتەوە.

قایمقامیه‌ت بۆى نووسیون، لە دوای ئەم ئاگادارییەوە هەر خاوەن خانوویەكی پلاستیکی پابەندی رێنمایەکان نەبێت، رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

پیرمەگروون؛ بەهۆی رەشەباوە 900 خانووی پلاستیک لە ناوچوو...

پیرمەگروون؛ بەهۆی رەشەباوە 900 خانووی پلاستیک لە ناوچوون