به‌ باشماخه‌وه‌ ده‌هێندرێنه‌ هه‌رێم

لە سبەینێوە رێگای هاوردە بۆ شووتى و كاڵه‌كى ئێرانى دەکرێتەوە

964+
کامیار کەمال – پێنجوێن

لە سبەینێوە باجى سه‌ر دوو به‌رهه‌مى كشتوكاڵى هه‌ڵده‌گیرێت، رێگا ده‌درێت له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
دوو بەرهەمی کشتوکاڵییه‌كه‌ش بریتین له‌ شووتی و کاڵەک.

شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرکی باشماخ بە 964ـی راگەیاند، رێگه‌پێدانى ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ بەپێی ساڵنامەی کشتوکاڵییه‌ لە سبەینێوە باجی سەر شوتی و کاڵەک هەڵدەگیرێت و رێگا بە هاوردەکردنیان دەدرێت.

وتیشی “پێشتر بۆ هەر تۆنێک بڕی 750 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا بۆ هەر تۆنێک 20 تا 25 هەزار دینار وەردەگیرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ساڵانە لە کاتی هەبوونی بەرهەمی کشتوکاڵی هاوردەکردن لە مەرزەکان رادەگیرێت بۆ ساغبوونەوه‌ی بەرهەمی ناوخۆ و بە گوێرەی ساڵنامەی وەزارەتی کشتوکاڵیش رێگا بۆ هاوردەکردن دەکرێتەوە.
هاوکات باسی لەوەش کرد، لە داهاتووشدا بەپێی ساڵنامەی کشتوکاڵی رێگا بە هێنانی بەرهەمەکانی دیکەش دەدرێت.
ساڵانە لە قەزای پێنجوێن لەناوەڕاستی مانگی حوزه‌یران تاوەکو کۆتایی مانگی ئه‌یلول بەرهەمەکانی شوتی و کاڵەک پێدەگات و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ پێشتر 964 له‌ كشتوكاڵى پێنجوین وه‌ریگرتووه‌، پێنجوێن خاوەنی زیاتر لە 81 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

په‌تاته‌كه‌ى شاره‌زوور هاتووه‌ته‌به‌ر و به‌شێكى ...

په‌تاته‌كه‌ى شاره‌زوور هاتووه‌ته‌به‌ر و به‌شێكى بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌ڕوات