به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌: پێده‌چێت دزرابن

65 مانگا دەستبەسەركراوەکەی گوندێكی حاجی ئۆمەران لەلایەن ئێرانەوە چیان بەسەرهات؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران 65 مانگاى چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، له‌ په‌یوه‌ندیدان بۆئه‌وه‌ى مانگاكان بگه‌ڕێننه‌وه‌، به‌ڵام پێیوایه‌ كه‌ ئه‌و مانگایانه‌ دزرابن.

مانگاكان هی چه‌ند ئاژه‌ڵدارێكی گوندى گونده‌ژوورن كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ دوایین خاڵى سنوورى له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمارى ئیسلامی ئێراندا.

عەبدولوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران به‌ 964ـى راگەیاند له‌ دوێنێوه‌ ئه‌و مانگایانه‌ له‌لایه‌ن هێزە سنوور پارێزەكانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له‌لای خۆیان رایانگرتوون.

وتیشی “نازانین هۆكارى بردنى ئه‌م مانگایانه‌ چییه‌، به‌ڵام پێده‌چێت له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانى سه‌ر سنووره‌وه‌ دزرابن و پاسه‌وانه‌كانى ئێرانیش ده‌ستبه‌سه‌ریان كردبن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا مانگاكان به‌ دیاریكراوى له‌ شوێنێكی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی كوردستان كەرەنتینە كراون.

روونیشیكرده‌وه‌، لە رێگەی پەیوەندییەكانی هەرێم و پاسەوانی سنووری عێراق، لەگەڵ كۆماری ئیسلامی لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی مانگاكان و لە ئێستاشدا چاوەڕێ وەڵامی ئێرانن، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.

حاجی ئۆمه‌ران دوایین ناحیه‌ى هه‌رێمی كوردستان كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر سنوورى نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، له‌ ساڵى 1976 كراوه‌ته‌ ناحیه‌ و 19 گوندى له‌ سنووره‌كه‌یه‌تى، زۆربه‌ى رووبه‌رى ئه‌م ناحیه‌یه‌ له‌ چیا پێكدێت به‌ رێژه‌ى 60% كه‌مترین رووبه‌ریشی ده‌شتاییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ته‌نیا له‌ 10%.

له‌ رواندز مانگاى به‌ره‌ڵا سنوورى ناو بازاڕیان بڕى و ...

له‌ رواندز مانگاى به‌ره‌ڵا سنوورى ناو بازاڕیان بڕى و گه‌یشتنه‌ ناو ماڵان