چەند كۆگایەك دەسووتێن

ئاوی سلێمانی ئاگری گرتووە

964+

دیلان محەمەد

نوێكرایەوە: 6:02

زیانەكان ملیۆن و نیوێك دۆلارە

یەكێك لە خاوەن كۆگاكانی كە لە ناوچەی پیشەسازی لە سلێمانی سووتاوە، بە 964ی وت، ئەوەی بیستوویانە ئەوەیە ئاگرەكە بەهۆی ئەنجامدانی ئیزوگام سەریهەڵداوە و هیچ مەرجێكی سەلامەتی و تەندروستی بۆ كارەكە نەبووە، بۆیە ئاگری گرتووە.

وتیشی، هیچ زیانی گیانی نەبووە و ئەوەی هەیە زیانی ماددییە كە دەگاتە ملیۆن و نیوێك دۆلار.

نوێكرایەوە 5:30

شایەتحاڵێك لە شوێنی رووداوەكە لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، بە 964ی راگەیاند، جگە لە كۆگای ئاوی سلێمانی، چەند كۆگایەكی دیكەش لە تەنیشت ئەو، ئاگریان گرتووە و ئاگرەكەش زۆر گەورەیە و بە ئاسانی كۆنتڕۆڵ ناكرێت.

هەواڵی یەكەم

كەمێك پێش ئێستا ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964ی وت، ئاگر لە كۆگای كۆمپانیای ئاوی سلێمانی بەربووە و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە

تیمەكانی بەرگریی شارستانی لەوێن و تیمی دیكەش بۆ هاوكاری بەڕێوەن بۆ شوێنی ئاگرەكە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەن كۆگایەك: ئاگرەكە بەهۆی ئەنجامدانی ئیزوگام هەڵگی...

خاوەن كۆگایەك: ئاگرەكە بەهۆی ئەنجامدانی ئیزوگام هەڵگیرساوە