هەولێر
شه‌قامێكی 30 مه‌تری و ئاوه‌ڕۆیه‌ك له گه‌ڕه‌كی ژیان دروست دەكرێن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر، شه‌قامێكی 30 مه‌تری و ئاوه‌ڕۆیه‌ك له گه‌ڕه‌كی ژیان دروست دەكرێن، بەردی بناغەشیان بۆ دانرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە 13.10.2024 رایگەیاند، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامێكی 30 مه‌تری و دروستكردنی ئاوه‌ڕۆیه‌ك له گه‌ڕه‌كی ژیان لە هەولێر داندرا.
بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتەكە، بڕی پارەی پڕۆژەكە زیاتر له 639 ملیۆن دیناره و له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه شه‌قامه‌كه رووبەره‌كه‌ى 24 هەزار مەتر دووجایه و گرفتی هاتوچۆ له‌و شوێنه به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
وادەی تەواوكردنی پڕۆژەكە لەسەر تابلۆی پڕۆژەكە دیاریی نەكراوە، بەڵام وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، وەزیری شارەوانی و پارێزگای هەولێر داوایان لە تیمەكانی شارەوانی كرد لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ خێرا تەواوی بكەن.