20 خوێندنگە سێ دەوامین

خوێندنی کوردی لە کەرکوک کێشەی کەمی قوتابخانەی هەیە

964+

ژووری هەواڵ

لە سنووری پارێزگای کەرکوک ماوەی 10 ساڵە حکومەتی هەرێم هیچ خوێندنگەیەکی بۆ بەشی خوێندنی کوردی دروستنەکردووە، پەروەردەی شارەکە ناچارە لە 20 خوێندنگە سێ دەوام بۆ قوتابیان دابنێت.

ئەمڕۆ هەینی 11.10.2024، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، لە 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ قوتابخانەیەکی بۆ بەشی خوێندنی کوردی دروستنەکردووە و کێشەی کەمی خوێندنگەیان هەیە.

جگە لە کەمی خوێندنگە، کێشەی نۆژەننەکردنەوەی قوتابخانەکان لە کەرکوک هەیە، بە وتەی کامەران عەلی، “لەکۆی 550 قوتابخانە نزیکەی 450ـیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە”.

خوێندنی کوردی لە سنووری پارێزگای کەرکووک نزیکەی 100 هەزار قوتابی لە 555 قوتابخانەدا هەیە، نزیکەی نۆ هەزار فەرمانبەر و مامۆستاش لە بەشەکەدا دەوام دەکەن.

خانەقینییەکان ساڵ بە ساڵ لە خوێندنی کوردی دووردەکەونە...

خانەقینییەکان ساڵ بە ساڵ لە خوێندنی کوردی دووردەکەونەوە