بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین - وێنە: تەندروستیی راپەڕین
"هێرشی بێ بەڵگە دەکرێتە سەر ناوەندە تەندروستییەکانمان"
تەندروستی راپەڕین روونکردنەوە دەدات
964+
ژێوار خدر
تەندروستی راپەڕین دەڵێت چەند رۆژێکە لەلایەن چەند پەیج و ئەکاوەنتێکەوە هێرشی ناڕەوا و بێ بەڵگە دەکرێتە سەر چەند ناوەندێکی تەندروستی و پزیشکانی سنورەکەمان.
ئەمڕۆ هەینی 11.10.2024 تەندروستی راپەڕێن لە روونکردنەوەیەکدا لە لاپەڕەی فەیسبوکدا بڵاویانکردووەتەوە دەڵێن، هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو تۆمەتانەی لەلایەن چەند پەیجێکەوە بۆمان درووست کراون بێ بەڵگەن و تەنها بۆ لێدانە لەکەرتی تەندروستی حکومی سنورەکەمان.
دەشڵێت، هەرکەسێک خەمخۆرە با بەڵگە رادەستی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن لە هەرشوێنێک کەم و کورتی بەدی بکەین لێپێچینەوە دەکەین.