پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت

ئەم دوو رۆژەش چاوەڕێی باران مەبن

+964

ژێوار خدر

ئەم دوو رۆژەش پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و وەک خۆیان دەمێننەوە، ئاسمانیش ئەمڕۆ و بەیانی پەڵە هەوراوی دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشوهەوای ئەمڕۆی سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ نزیک دەبنەوە لە دوێنێ و ئاسمانیش لە نێوان پەڵە هەورو نیمچە هەوردا دەبێت.

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، گەرمیان بە 39 پلە گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە پلەی 25 فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستانە

هەولێر : 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى

دهۆک 35 :پلەى سیلیزى

کەرکوک : 37پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 35 :پلەى سیلیزى

زاخۆ 35 :پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى

سۆران : 32 پلەى سیلیزى

گەرمیان  39 :پلەى سیلیزى

کەشەکە جێگیرە و پلەکانی گەرماش هەروەک خۆیان دەبن

کەشەکە جێگیرە و پلەکانی گەرماش هەروەک خۆیان دەبن