بازرگانه‌كه‌شیان گرتووه‌

له‌ موسڵ ده‌ست به‌سه‌ر 200 هه‌زار حه‌پی كاپتاگۆن گیرا

964+

فەرهاد حەسەن

عێراق رایگه‌یاند له‌ رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاروبارى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 200 هه‌زار حه‌پی هۆشبه‌ر له‌ جۆرى كاپتاگۆندا گرتووه‌ و بازرگانێكی ئه‌م ماده‌یه‌شیان ده‌ستگیر كردووه‌.

حسێن یوسف ته‌میمی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تى ده‌ستپێكردنى ئه‌م چالاكییه‌یان دواى وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندى دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی له‌ ره‌سافه‌ ئه‌نجامداوه‌ و راسته‌وخۆش له‌ژێر چاودێری وردی هه‌واڵگریی وه‌زیری ناوخۆ، جێبه‌جێیان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به ‌زانیاری وردی هه‌واڵگری، ماوه‌ی حه‌وت رۆژی له‌سه‌ریه‌ك به‌رده‌وام بووه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌ست به‌سه‌ر 200 حه‌بی كاپتاگۆنی ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌شی بازرگانی پێوه‌ده‌كرد، ده‌ستگیركراوه‌.

ده‌شڵێت، سه‌رجه‌م مادده‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان و تۆمه‌تباره‌كه‌ راده‌ستی یاسا كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی پێویست.

له‌ عێراق سزاى بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر بەرە...

له‌ عێراق سزاى بازرگانیكردن به‌ ماده‌ى هۆشبه‌ر بەرەو لەسێدارەدان دەڕوات