لە حکومەتی هەرێم

ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى دەستیان لەکارکێشایەوە

964+

وریا فەتاح

دواى بڕیارى رێکخەرى نوێى بزوتنەوەى گۆڕان بە کشانەوەیان لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى خۆجێى لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە، ژمارەیەک وەزیر و بەڕێوەبەرى گشتى، دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەرى نوێى بەوەکالەتى بزووتنەوەى گۆران، لە پەیامێکدا کە لە میدیاى حیزبەکەى بڵاوى کردەوە، رایگەیاند: لە کۆبوونەوەى دوێنێى جڤاتى نیشتمانيى گۆڕان، بە زۆرینەى دەنگ بڕیاریانداوە لە حکومەت بکشێنەوە.

دواى بڕیارەکەى بزوتنەوەى گۆڕان، بەپێى میدیاى کەى ئێن ئین کە زمانحاڵى بزووتنەوەکەیە، هەر ئەمشەو ژمارەیەک وەزیر  بەڕێوەبەرى گشتى  و بەڕێوەبەرانى پۆستى باڵا لەسەر پشکى ئەو حیزبە لە پۆستەکانیان لە حکومەتی هەرێم کشانەوە.

وەزیر و پۆستە باڵاکان کە لە پشکى گۆڕان بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەیان دا:

1.  ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابووریى هەرێم.

2.  کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى.

3.  کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى.

4.  مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆکى هەرێم.

ناوى بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرى پۆستەکانى حکومەتى خۆجێى سلێمانى کە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە:

1.ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی گەرمیان

2.شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان

3.كاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان

4. تەها ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا لە كفری.

5. دیاری وەستا عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی كتێبخانەكانی هەرێم.

6.  ئازاد حەسەن ئەحمەد، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان.

7. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبییریی سلێمانی.

8. دکتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى گەرمیان.

9.هەڵۆ سەڵاح چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتى لە دەستەى وەبەرهێنان.

10. هاوتا عەزیز زەنگەنە، بەڕێوەبەرى ناحیەى شۆڕش.

11. دابان محەمەد، بەڕێوەبەرى ناحیەى عەربەت.

12. هێمن ئیبراهیم، قایمقامى پێنجوێن بە وەکالەت.

13. هاوتا عەزیز زەنگەنە، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش.

14. هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی.

15. چالاكی موهەندیس، بریكاری وەزارەتی شارەوانی.

16. بەهرۆز عەلی، راوێژكاری ئەنجومەنی وەزیران.

17. شەیما جەمال، راوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ.

18. سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان.

19. بەهرە محەمەد مەحمود، راوێژكار لەسەرۆكایەتی هەرێم.

هەرچەندە تائێستا دەستلەکارکێشانەوەى ئەو کەسانە قسەى دەمییە و نەخراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەپێى لێدوانى بەرپرسانى ئەو حزبە بێت لە رۆژى یەکشەممەوە رێکارەکانى کشانەوە و دەستلەکارکێشانەوەى بەرپرسیەکانیان، دەستپێدەکەن.

نامەی دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێن لە ئەنجومە...

نامەی دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی پێنجوێن لە ئەنجومەنی وەزیرانە