نزیکەی ملیارێک تێچووەکەیانە

دوو شەقامی دووساید بۆ دوو گەڕەکی کفری دروست دەکرێن

964+

ژووری هەواڵ

لە دوو گەڕەکی قەزای کفری، بەردی بناغەی دروستکردنی دوو شەقامی دووساید دانرا و تێچووەکەیان نزیکەی یەک ملیار دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.10.2024، ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە گەڕەکی شۆڕش و گەڕەکی هەواری نوێ لە کفری، دوو شەقامی دووساید دروست دەکرێن و ئەمڕۆ بەردی بناغەیان دانرا.

تێچووی پرۆژەی دووسایدی گەڕەکی شۆڕش 504 ملیۆن و 870 هەزار دینارە و گوژمەی پرۆژەی دووسایدی گەڕەکی هەواری نوێش، 494 ملیۆن دینارە.

ماوەی 180 رۆژ بۆ تەواوکردنی رێگەکان دیاریکراوە و پرۆژەکان لەلایەن کۆمپانیای “ئێڵ گۆران” جێبەجێ دەکرێن.

شارەوانیەکانی گەرمیان خاوەن زەویە سندوقیەکان ئاگادار ...

شارەوانیەکانی گەرمیان خاوەن زەویە سندوقیەکان ئاگادار دەکاتەوە