زۆرى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كێشه‌یان دروستكردووه
عێراق وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كاره‌با له مه‌خمور داده‌مه‌زرێنێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كاره‌با له قه‌زاى مه‌خمور دابمه‌زرێنێت، له ئێستاوه ئاماده‌كارییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه بۆ دابینكردنى زه‌وى و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان ده‌ستى پێكراوه.
پڕۆژه‌ى كاره‌باكه وێستگه‌یه‌كی 132 كه‌ی ڤی یه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى عێراق به هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان داده‌مه‌زرێت.
زیره‌ك حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانیی مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند رووبه‌رى 11 دۆنم زه‌ویمان له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه دابین كردووه.
وتیشی “له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاى هه‌ولێریش رێگایه‌ك به درێژیى نزیكه‌ى 700 مه‌تر بۆ وێستگه‌كه دروست ده‌كه‌ین كه هه‌فته‌ى داهاتوو كاره‌كانى ته‌واو ده‌كرێ”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كی كشتو‌كاڵى زۆر له سنوورى قه‌زاى مه‌خمور هه‌یه، به‌رده‌وام به‌هۆى پێدانى كاره‌با به‌و زه‌ویانه كێشه‌ى له دابه‌زینى ڤۆڵتییه‌ى هه‌بووه، به‌ڵام به‌م پڕۆژه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و ناحیه‌ى قه‌راجیش سوودى لێوه‌رده‌گرێت.
به قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاگادارى ورده‌كارییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی كاره‌بایه، ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌وان له مه‌خمور له نزیكترین ماوه‌دا ته‌واو ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تایبه‌ته به حكومه‌تى عێراق له سه‌ره‌تاى ساڵى 2025ـه‌وه وه‌زاره‌تى كاره‌باى ده‌ست به دامه‌زراندنى وێستگه‌كه ده‌كات.