سێمێل

دواى یەک مانگ بکوژى ژنێک دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى دهۆک بڵاوى کردەوە، دواى تێپەڕبوونى مانگێک بەسەر کوشتنى ژنێک لە کۆمەڵگەى مسیریکێى سەر بە قەزاى سێمێل، بکوژەکەى دەستگیرکرا.

وەک ئەوەى پۆلیس بڵاوى کردووەتەوە، یەک مانگ لەمەوبەر لە کۆمەڵگاى مسیریکێ ژنێکى تەمەن 24 ساڵ لەلایەن کەسێکى نزیکى کوژراو و دواتر تۆمەتبار بەرەو شوێنێکى نادیار رایکردووە.

“دواى تۆمارکردنى سکاڵا لە بنکەى پۆلیسى مسیریکى بەپێى مادەى 406 لە یاساى سزادان دۆسیەى بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە”، پۆلیسى دهۆک لە راگەیەندراوەکەیدا، واى باس کردووە.

باس لەوەش کراوە، دواى ئەوەى لەلایەن سەرچاوەیەکى تایبەت شوێنى تۆمەتبار لەناو سەنتەرى شارى دهۆک دیاریکراوە، مەفرەزەیەک لە پۆلیسى نەهێشتنى تاوان چونەتە شوێنەکە و چواردەوریان گرتووە.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، هەرچەندە تۆمەتبار بە چەک و نارنجۆک رووبەڕووى هێزەکە بووەتەوە، بەڵام توانراوە دەستبەسەر بکرێت و دەستیشگیراوە بەسەر چەکى جۆرى دەمانچەى کڵۆک و نارنجۆک.

ژنێک لەلایەن براکەیەوە خنکێنرا

ژنێک لەلایەن براکەیەوە خنکێنرا