"ئەمساڵ نرخەکان هەرزانترن"

بەرەوە سەرما دەڕۆین و بازاڕی فەرش و کومبار گەرمە

964+

دیلان محەمەد جەزا

کەش و هەوا بەرەو سەرما دەچێت و بازاری فەرش و کومبار گەرمە و هاوڵاتیان شەوانە دەچن بۆ کڕینی.

بیشوان محەمەد فرۆشیاری فەرش بە 964 وت، چەند رۆژێکە وەرزی کرینی فەرش و سەرما دەستی پێکردوە و هاوڵاتیان دەچن بۆ کرینی پێداویستی زستانیان.

باسی لەوەکرد، ئەمساڵ نرخی فەرش و کومبار هەرزانە بەراورد بە ساڵانی رابردو، لەبەر ئەوەی مەوادەکانی هەرزان دەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی گرانبەهاشیان هەیە و ئەو فەرشانەی ەدەست دروست دەکرێت نرخەکەیان گرانە بەنمونە فەرشیان فرۆشتووە بە حەوت دەفتەر دۆلار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"یەک فەرش بە 15 دەفتەر دۆلار فرۆشراوە"