سودانی بۆ ئاوارەکانی لوبنان

لەبری وشەی ئاوارە پێیان بڵێن “میوانی عێراق”

964+

توانا نەقی

بەهۆی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە هاوڵاتیەکی زۆری لوبنانی ئاوارەبوون و بەشێکی زۆیان روویان لە عێراق کردووە و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داوا دەکات پییان بوترێت میوان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە نوسراوێکی فەرمی داوادەکات ئەو هاوڵاتیە لوبنانیانەی هاتوونەتە عێراق لە بری وشەی ئاوارە بە “میوانی عێراق” ناویان بهێنن.

دەشڵێت، دەبێت ئەو قسەیە و ئەو بڕیارە لە هەموو شوێنێک جێبەجێ بکرێت و لە وتارە فەرمیەکانیش بە میوانی عێراق ناویان بهێنرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشوازی لە ئاوارەکانی لوب...

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشوازی لە ئاوارەکانی لوبنان دەکات