گومان دەکرێت خنکا بێت
دوو رۆژە مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵان بێسەروشوێنە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
دوو رۆژە مێردمنداڵێک بێسەروشوێنە وجلوبەرگەکانی لەسەر رووباری رووی شین دۆزرانەوە و تەرمەکە دیار نییە، وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەلێت، ئێستا تیمی غەواس لەسەر روبارەکەن و گومان دەکرێت خنکابێت.
ناوی مێردمنداڵەکە “یوسف مستەفا”یە و تەمەن 17 ساڵە، خەڵکی کومەڵگەی سیرییە لە سنووری ناحیەی شێلادزێ.
زیاد حوسێن ،خەڵکی کۆمەڵگەی سیرییە بە 964ـی وت، دوو رۆژە مێردمنداڵەکە بێسەروشوێنە و هاوڵاتیانی کومەڵگەکە بەدوایدا دەگەڕێن و تا ئێستا دیارنییە.
وتیشی، پێش نیو کاتژمێر جلوبەرگەکانی لە سەر رووباری رووی شین دۆزرانەوە و تیمی غەواس بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن و گومان دەکرێت خنکا بێت.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، پەیوەندی بە تیمەکانی غەواس کراوە، گومان دەکرێت خنکا بێت، چونکە تەنیا جلوبەرگەکانی لەسەر رووبارەکەن.
روونیشیکردەوە، ئێستا تیمەکان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن .
کومەڵگەی سیریێ دەکەوێتە ناحیەی شێلادزێ لەسنووری قەزای ئامێدی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر