ئاگرەکەی کۆنترۆڵکراوە
لە رێگای گوێر ئۆتۆمبێلێک سووتا و دوو کەس بریندار بوون
964+
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای گوێر ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سووتا و دوو سەرنشینیشی بریندار بوون.
هاوڵاتیەک بە ناوی رێدار زراری کە خۆی لەو شوێنە بووە و ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلەکەشی بۆ 964 ناردووە وتی، ئۆتۆمبێلەکە دۆجی قەمەرەیە و بەتەواوی سووتاوە و سێ سەرنشینی تیادا بووە بەڵام دوانیان بریندار بوون.
وتیشی، بە دیاری کراوی ئۆتۆمبێلەکە لە گوندی تەرجان لە رێگای گوێر بەرامبەر پاڵاوگەکان سووتاوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.
رێدار ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئۆتۆمبێلە سێ سەرنشینی تیادا بووە و دوانیان بریندار بوون لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچەوە دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.