لیژنەی موچە بوون

سێ ئەفسەر 40 ملیۆن دیناری زیادە بۆ بانک دەگێڕننەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

سێ ئەفسەری پێشمەرگە، 40 ملیۆن دیناری زیادە کە وەک بەشێک لە موچە درابوو پێیان بۆ بانکیان گەڕاندەوە، دوای ئەوەی کارمەندانی بانکەکە بە زیادە وەک لیستی موچەی پێشمەرگەکان ئاڕاستەی لیژنەی موچەیان کردبوو، کە لە دوو ملازم و نەقیب- ێک پێکهاتبوون.

ئەو بڕە زیادە لە لیستی موچە بۆ مانگی خەرج کرابوو، سێ ئەفسەری پێشمەرگە لە لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن لە سلێمانی بۆ بانکی ئەزمەڕ-یان گێراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.2024، هاشم کەریم، لێپرسراوی بەشی راگەیاندن لە لیوای سێ-ی بەرگری و فریاکەوتن بە 964ی وت، دوای وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی ئاب، هێزه‌كانی لیوای 3ی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری و فریاكه‌وتن، له‌ بانكی ئه‌زمه‌ڕ و هێنانه‌وه‌ی بۆ ناو باره‌گای لیوا به‌ مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی درکیان کرد کە پارەکە زیادی هەیە.

سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ له‌ باره‌گای لیوا پاش حسابکردن بۆیان دەرکەوتووە بڕە زیادەکە 40 ملیۆن دینارە، كه‌وتوەته‌ لایان كه‌ هه‌ڵه‌ی ژمێریاری بانك بووه‌ و به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه‌، ئەو لێپرسراوەی راگەیاندنی لیواکە ئەوەشی وت، راسته‌وخۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی موچه‌ی مانگی ئابی لیواكه‌مان سه‌ردانی بانكی ئه‌زمه‌ڕ – یان كرده‌وه‌ و پاره‌ زیاده‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌ و له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بانكه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌یان كراوە.

هەڵوێستی ئەو ئەفسەرانە خۆشحاڵی ئیدارەی لیواکەی بەدوا هاتووە، هاشم کەریم دەڵێت، گەڕاندنەوەی ئه‌و پارە زیادە بۆ بانکەکە پابەندبوونێکی بەهێزە بە ئەخلاق و بەها سەربازییەکان، ئەم کردەوەیە دەتوانێت ببێتە خاڵێكی گه‌ش لە تۆماری خزمەتگوزاری سەربازیدا و ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ متمانه‌ زیاتر ده‌كات لە بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگه‌.

لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، سەر بە یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بارەگای سەرەکییان لە نزیک سلێمانییە و یەکێکە لەو هێزانەی لە شەڕی روبەروونەوەی چەکدارانی داعش رۆڵیان پێ درابوو، ژمارەیان ئاشکرا نییە، بەڵام جگە لە فەوجەکانی، ژمارەیەک تیمی راهێنراوی هەیە و لە حاڵەتی وەڵامدانەوەی دۆخی نەخوازراو، دەخرێنە ئەرکی سەربازییەوە.

وێنەی ئەفسەرەکان – وێنە: لیوای سێی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن

+964صورة من منصة (شبكة):