دوویان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بریندارە

لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دهۆک سێ کریکار کەوتنە خوارەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە سەنتەری دهۆک سێ کرێکار لە شووقەی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و دووانیان گیانیان لەدەستدا و ئەوەی تریشیان بریندار بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2024.10.8، لە گەڕەکی شاخکێ لە سەنتەری شاری دهۆک، لەیەکێک لە پرۆژەکانی  نیشتەجێبوون لە کاتی کارکردنیان سێ کرێکار کەوتنە خوارەوە و دووانیان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

د.فەرمان عەلی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت، دوو لە کرێکارەکان لە شوێنی رووداوەکە گیانییان لەدەستدا بوو، تەرمەکانیان ئێستا لە پزیشکی دادی دهۆکە و پشکنینیان بۆ دەکرێت و  دواتر  رادەستی بنەماڵەکانیان دەکرێنەوە.

وەلات ئۆزمان، بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکاران لقی دهۆک بۆ 964 وتی، سێ کرێکار لەکاتی کارکردنییان لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەونتە خوارەوە و دەستبەجێ دووانیان گیانییان لەدەستداوە، کرێکارەکەی دیکەش بەسەختی بریندار بووە و لە ژێر چاودێری پزیشکداییە.

وتیشی، هەر سێ کرێکارەکە خەڵکی دهۆکن و تەمەنییان لە نێوان 25 بۆ 35 ساڵیدایە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا