وەزارەتی خوێندنی باڵا وا دەڵێت

بۆ خوێندنی دەرەوەی وڵات پێوەیستە فۆرمی دۆسیەی خوێندن بە ئۆنلاین پڕبکەنەوە

964+

توانا نەقی

ئەگەر نیازی خوێندنتان هەیە لەدەرەوەی وڵات دەبێت فۆڕمی دۆسیەی خوێندن بە ئۆنالاین پڕبکەنەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵاش لینکەکەی بۆ خوێندکاران داناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، هەر خوازیارێک لە دەرەوەی وڵات بخوێنێت دەبێت فۆرمی دۆسیەی خوێندن کە پێویستە پڕبکرێتەوە بە ئۆنلاین پڕیبکەنەوە.

دەشڵێت، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەردەوام ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بە شێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامەکانیان.

پڕکردنەوەى فۆڕمى دۆسیەى خوێندن و پەسەندکردنى ئۆفەرەکە بەشێوەى ئۆنڵاین لە رێگەى لینکى ( https://scholarship.digital.gov.krd/#/login) ئەنجامدەدرێت.

وەزارەتی دارایی بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێ بێ مۆڵەت خوێند...

وەزارەتی دارایی بەدوای ئەوانەدا دەگەڕێ بێ مۆڵەت خوێندنیان تەواوکردووە