مۆڵەت بە کارگەکە دراوە
وەبەرهێنانی گەرمیان: کارگەیەکی خشت 200 هەلی کار دەڕەخسێنێت
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان مۆڵەتی بۆ کارگەیەکی دروستکردنی خشت لە کەلار دەرکرد و رایگەیاند، گەورەترین گارگەی پیشەسازی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 15.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند، بەسەرمایەی زیاتر لە 26 ملیار دینار مۆڵەتی کارکردن درایە گەورەترین گارگەی پیشەسازی.
لەدوای تەواوبوونی، کارگەکە 200 هەلی کار دەڕەخسێنێت بەشێوەی راستەوخۆ لەگەڵ رەخساندنی ژمارەیەکی دیکە هەلی کار لەدەرەوەی پرۆژەکە، وەبەرهێنانی گەرمیان وا دەڵێت.
روبەری زەوی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە 400 دۆنمە و دەکەوێتە سنوری قەزای کفری لە گوندی ناساڵح.
ماوەی تەواوکردنی پرۆژەکە دوو ساڵە و دەبێت نزیکەی 25 هەزار مەتر دوجا دەبێت بکات بە سەوزایی.