"لێکۆڵینەوە بەردەوامە"
درۆنێک لە پێنجوێن کەوتەخوارەوە
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لە پێنجوێن درۆنێک کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی لێنەکەتووەتەوە.
هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ـی وت، “کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.204 درۆنێک لە دەشتاییەکانی پێنجوێن کەوتووتە خوارەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا نازانرێت درۆنەکە لە چ شوێنەکەوە ئاراستە کراوە و هی چ وڵاتێکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
قایمقامی پێنجوێن وتیشی، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان درۆنەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
کەوتنە خوارەوەی ئەو درۆنە لەکاتێکدایە، رۆژی 1.8.2024 درۆنێکی تورکی لە شاخی لەرێ لێیدرا و خرایە خوارەوە و لەو کاتەشەوە، دەنگی درۆن لە ئاسمانی پێنجوێن نەبیسترابوو.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە شەش جار درۆن بۆردومانی قەزای پێنجوێنی کردووە و بەوهۆیەشەوە سەدان دۆنم دارستان و پوش و پاوان سووتاون.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری