هەواڵەکان

فلێکسەکانى سەر سەوزایی شەقامەكان لابران و دانیشتوانى تووەسپى لە شەقام تایەیان سووتاند

+964
ژووری هەواڵ

شارەوانى هەولێر هەرزوو هۆشدارى بە کاندیدان و لایەنە سیاسییەکان دا بوو کە لەسەر رووبەرى سەوزایى و درەختەکان و هێماکانى هاتوچۆ فلێکسى بانگەشە هەڵنەواسن، بەڵام کاندیدان گوێیان نەگرت و هەردوو جەزرە وەستەتى شەقامەکانى 100 مەترى و 60 مەتریان بە فلێکس و پەڕۆ داپۆشى، بەڵام شارەوانى هەولێر هۆشدارییەکەى کرد بە جدى و هەرچى فلێکس و پەڕۆ بوو لایبرد.

هەر پۆستەر و ریکلامێک لەسەر سەوزایی دانرابێت لادەبرێت

هەر پۆستەر و ریکلامێک لەسەر سەوزایی دانرابێت لادەبرێت

وادیارە دانیشتوانى گەڕەکى توەسپى شارى سلێمانى، هەڵبژاردنیان بە فرسەت زانیوە و دەستیان کردووە بە دروستکردنى خانوى زێدەڕۆ، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان کردووە و نەیانهێشتووە دروستى بکەن، شارەوانیش دەڵێت، ئاگامان لە هیچ نییە، هەر بۆیە ئەمڕۆ دانیشتوانى ئەو گەڕەکە لە دژى رێگریکردنیان لە دروستکردنى خانووە زێدەڕۆکان گردبوونەوە .

دانیشتووانی تووەسپی خۆپیشاندان دەكەن و رێگای سلێمانی ...

دانیشتووانی تووەسپی خۆپیشاندان دەكەن و رێگای سلێمانی بۆ مێرگەپانیان گرتووە

دکتۆر چنار سنجاوى، سەرۆکى بەشى کۆنتڕۆڵى شێرپەنجە لە وەزارەتى تەندروستى بە 964ـى وت،”لە جیهان و لە هەرێمى کوردستانیش، شێرپەنجەى مەمک زۆرترینە، بەشێوەیەک لە هەرێمى کوردستان ئەو جۆرە 23%ـى کۆى توشبوانى شێرپەنجە پێکدەهێنن”.

هەولیر زۆرترین رێژەى توشبوون بە شێرپەنجەى مەمکى هەیە

هەولیر زۆرترین رێژەى توشبوون بە شێرپەنجەى مەمکى هەیە

لە باتاسى سەر بە قەزاى هەریر، کردنەوەى باخچەیەکى ساوایان کە لەلایەن خێرخوازێکەوە دروستکرابووە، 225 هەزار دینار کرێى هاتوچۆ بۆ هەر منداڵێک دەگەڕێنێتەوە، جگە لەوە دەبێتە چارەسەرى کێشەیەکى کۆمەڵایەتیش.

کردنەوەی باخچیەکی ساوایان لە باتاس کێشەیەکی کۆمەڵایەت...

کردنەوەی باخچیەکی ساوایان لە باتاس کێشەیەکی کۆمەڵایەتی چارەسەر کرد