بازاڕ بە رووباوری سیروان دەبەستێتەوە

قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی کەلار دەستیپێکرد

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شەقامی سەرەکیی بازاڕی کەلار دەبەسترێتەوە بە روورباری سیروانەوە، ئێستا کارکردن لە قۆناغی دووەمی پرۆژەکە دەستیپێکردووە و “بیئارتۆن” دەکرێت.

درێژی قۆناغی دووەمی شەقامەکە نزیکەی 700 مەتر دەبێت.

دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانیی کەلار بە 964ى وت،”ماوەی دوو رۆژە دەستکراوە بە کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامەکە، بڕیارە لە ماوەی دوو ھەفتەدا کارەکانی تەواو بکرێت”.

سایدی دووەمی شەقامی بازاڕی کەلار دادەخرێت

سایدی دووەمی شەقامی بازاڕی کەلار دادەخرێت

“دوای تەواوکردنی “بیئارتۆن”ی، شەقامەکە تەنیا کارەبایی و رووناکی دەمێنێتەوە و ئەویش تەواو دەکەن و شەقامەکە بەڕووی ھاوڵاتیان دەکرێتەوە”،دلێر حوسێن وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەشی سێیەمی شەقامەکە تەواو کراوە، دەکەوێتە ناو پرۆژەی مارینا، لە لایەن کۆمپانیای ماریناوە جێبەجێ دەکرێت، بەشی دووەمی شەقامەکەش ھەر لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە تەواو دەکرێت”.

وتیشی،”بە تەواوبوونی بەشی دووەم، شەقامی سەرەکیی بازاڕی کەلار تا سەر رووباری سیروان دەڕوات، لەسەر رووباری سیروانیشەوە کۆڕنیشێک دروست دەکرێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی