"جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە وەستاوە"

شۆفێرانی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان مانیان گرت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ یەکشەممە 6.10.2024 ھیچ بارھەڵگرێک لە مەرزی پەروێزخانەوە نەچووەتە دیوی ئێران، وەک شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەڵێن، مانیان گرتووە و سبەینێش ناڕۆنە ئێران.

شۆفێری بارھەڵگرێک کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە 964ـى وت، “کەسێک لە دیوی ئێرانەوە بارگرانی بۆ شۆفێرەکان دروست دەکات و سزای دارایی زۆری شۆفێرە کوردەکان دەدات”.

“پێشتر بە دەبە سووتەمەنیمان لە ئێرانییەکان دەکڕی و دەمانهێنایە ئەمدیوم، بەڵام ماوەیەکە قەدەغە کراوە و رێپێدراو نییە، سەرەڕای ئەوەش ئێرانییەکان فێربوون و ئێستا بە زۆر دەبە بەنزین و گاز دەخەنە ناو ئۆتۆمبێلی کوردەکان، ئەگەر دوو دەبە بەنزین یان گازەت پێبێت، ئەو بەرپرسە ئێرانییە بە رێژەی 20 دەبە سزای داراییت دەدات و لە حەقی خۆی زیاتر وەردەگرێت”، ئەو شۆفێرە وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمڕۆ ھیچ بارھەڵگرێک نەڕۆیشتووەتە ئێران، جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە وەستاوە و لە رۆژانی داھاتووش ئامادەنین بڕۆنە دیوی ئێران، تا ئەو کاتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە لادەبرێت”.

سەبارەت بەو پرسە، 964 چوار جار پەیوەندیکرد بە عەباس ئیسماعیل سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەڵام پەیوەندییەکانی داخستەوە و وەڵامی نەدایەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پیک نیک 15 تەنکەرەکەى دەروازەى پەروێزخانى سووتاند

پیک نیک 15 تەنکەرەکەى دەروازەى پەروێزخانى سووتاند

دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ژمارەیەکى زۆر لە کەلوپە...

دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان ژمارەیەکى زۆر لە کەلوپەلەکانى دەفرۆشێت