مانگانه نزیكه‌ى 100 حاڵه‌ت زیاد ده‌كات
له به‌رده‌ڕه‌ش ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هاوڵاتیان رووی له زیادبوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش حاڵه‌تى ته‌نگه‌نه‌فه‌سبوونى هاوڵاتیان رووی له زیاد بوونه، به جۆرێك مانگانە نزیكه‌ى 100 حاڵه‌ت زیاد ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی ته‌ندروستیى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كێشه‌یان له هه‌ناسه‌دان هه‌یه، پشكنینى بۆریی هه‌ناسه‌دانیان بۆ كراوه، ته‌نیا له مانگى (ئەیلول) 510 هاوڵاتیانى به‌هۆى ئه‌م حاڵه‌ته‌وه روویان له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى قه‌زاكه كردووه.
به‌رامبه‌ر به مانگه‌كانى رابردوو، ئه‌م حاڵه‌ته له زیادبوونه، به جۆرێك له مانگى (ئاب) 440 حاڵه‌ت و له مانگی (ته‌مموز)یش 361 له ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش پشكنینى بۆریى هه‌ناسه‌دانیان بۆ كراوه.