چوار کەسیش بریندارن
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
کەمێک لەمەوبەر، لەسەر رێگەى مەرزى پەروێزخان رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەست دا و چوار کەسى دیکەش بریندارن.
سامان عەلى، وتەبێژى هاتوچۆى گەرمیان بە 964ـى وت،” رووداوەکە لەسەر رێگەى ساڵح ئاغا بۆ بان راسایى لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى (نیسان رۆگ و تۆیۆتا شاهینە) روویداوە”.
“لە روووداوەکەدا کەسێک گیانى لەدەست داوە و چوارى دیکەش بریندارن”.
وەک باسى دەکات، ئەو کەسەى گیانى لەدەست داوە، سەرنشینێکى تۆیۆتا شاهینەکەیە و سێ کەسى دیکەى لە هەمان ئۆتۆمبێلدا بریندارن و شۆفێرى نیسان رۆگەکەش بریندارە.
لاى خۆیەوە رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ى وت،”لەوانەى هێنراون بۆ نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوانى دیکەش بریندارن”.
“دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان باش نییە، ئەگەری زۆرە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بکرێت”، رزگار لەتیف واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح