زیادکردنی ئاشکرا دەکرێت
شاره‌وانی كۆیه 38 دوکان بەکرێدەدات
964+
ژووری هەواڵ
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كۆیه لە ئاگادارییەکدا بەکرێدانی 37 دوکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە زیادکردنی ئاشکرادا کرێچیان بۆ دەدۆزنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.10.2024، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كۆیه رایگەیاند، لە رێکەوتی 8.10.2024 کاتژمێری 12:00ـی نیوەڕۆ زیادکردنی ئاشکرا دەستپێدەکات بۆ بەکرێدانی 38 دوکان کە کرێی خەمڵێندراویان لەنێوان 250 بۆ 275 هەزار دیناردایە.
دوکانەکان بۆ ماوەی سێ ساڵ بەگوێرەی یاسای ژمارەی یەکی ساڵی 2021 بەکرێدەدرێن.
رێنمایی بەکرێدانی دوکانەکان:
1- دوكانه‌كانی (یەک تا سێ) وه (هەشت تا 17) و (20 تا 22) و (27 تا 36) به رووبه‌ری 15 م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 275000 دوو سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
2- دوكانه‌كانی (23 تا 26) وه (37 و 38) به روبه‌ری نۆ م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
3- دوكانه‌كانی (چوار تا حەوت) به روبه‌ری 8،75 م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
4- دوكانه‌كانی (18 و 19) به روبه‌ری 8،50 م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
5- هه‌ركه‌سێك به‌شداری ده‌كات ده‌بێ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كۆیه ئاماده‌بێ و (50%)ی كرێی خه‌مڵینراو له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ، هه‌روه‌ها كرێی بڵاوكردنه‌وه‌و خه‌رجی تریش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وكه‌سه‌ی زیادكردنه ئاشكراكه‌ی بۆ ده‌رده‌چێ.