ساغکردنەوە؛ لە گەرمیان خوێندن رانەگیراوە
964+
هونەر فارس
خوێندنی قوتابخانەکانی ئیدارەی گەرمیان رانەگیراوە بەهۆکاری کەش و هەوا، ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە دوورە لە راستیی.
لەوبارەیەوە، دارا ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی گەرمیان بە تۆڕی 964ی وت، “هیچ پلانێکمان نییە بۆ راگرتنی دەوامی خوێندن، ئەو دەنگۆیە راست نییە کە پشوومان راگەیاندبێت”.
لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەڤەری گەرمیان چەند دەنگۆیەک بڵاوکرانەوە، گوایە بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و بارانبارین، تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوام راگیراوە.
تۆڕی 964 سۆراغی کەش و هەوای گەرمیانی کرد و بۆی دەرکەوت، ئەمڕۆ دووشەممە، لەو ناوچەیە بارانێکی ئاسایی باریوە و ئەگەی دروستبوونی لافاو نییە یاخود کەمە.