تەقەیلێکراوە

بەهۆی دروستکردنی تاسەیەک گەنجێک بەسەختی بریندار دەکرێت

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە ناحیەی لەیلان بەهۆی دروستکردنی تاسەیەکەوە  گەنجێک بریندار دەکرێت و تاوەکو ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە.

درەنگانێکی دوێنی شەو لە گەڕەکێکی ناحیەی لەیلان بەهۆی دروستکردنی تاسەیەکەوە گەنجێکی 15 ساڵ بریندار دەکرێت بەهۆیەوە گورچیلەیەکی لەدەستدەدات، دەست بەلێکۆڵینەوە کراوە تاکو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی لەیلان بە 964ی وت، درەنگانێکی شەو لە نێو کۆڵانێک بۆتە شەڕ لەسەر دروستکردنی تاسەیەک و پاشان یەکێک لە شەڕکەرەکان چەک بەکاردەهێنێت، تەقە لەوەی دیکەیان دەکات و لە ئەنجامدا گەنجێکی 15 ساڵ بەسەختی بریندار دەبێت.

سەرچاوەکە وتیشی، فیشەک بەر بڕبڕەی پشتی کەوتوە و یەکیک لە گورچیلەکانی لەدەستداوە، وتیشی تاکو نزیک کاتژمێر 2:00ـی شەو پۆلیس لە لێکۆڵینەوە بووە، ئەو ماڵەی تەقەیان کردووە هەڵهاتون بەرەو یەکیک لە شارەکانی کوردستان.

ناحیەی لەیلان دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک بە دوری 20 کیلۆمەتر، دانیشتووانەکەی لە کورد و تورکمان پێکهاتووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە بەردەمى قوتابخانەکانى هەولێر تاسە دانرا

لە بەردەمى قوتابخانەکانى هەولێر تاسە دانرا