بۆق و کیسەڵ رزگاریان بووە

 بەشێکى رووبارى خابور گیرایەوە و ژمارەیەکى زۆر ماسى لەناوچوون

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بۆ دروستکردنی کوتا قۆناغی کۆرنیشەکەی زاخۆ، ئەمرۆ 5.10.2024 بەشی خۆرئاوای رووبارى خابوری داخرا و بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆرى ماسى لەناوچوون.

پێش 11 مانگ لەمەوبەر،  بەشی خۆرهەڵاتی خابوور داخڕابوو، ئەوکات زیاتر لە 50 هەزار ماسی توشی لەناوچوون بوون.

وەحید هەسام، ماسیفروشە لەزاخۆ بە 964ـى وت، “زیاتر لە 15 جوری ماسی لەناو خابوری زاخۆدا هەن، تا ئێستاش هەموویان دەبینڕێن و دەهێنرێنە بازاڕی ماسی و بازاڕیان گەرمە”.

لاى خۆیەوە هێژا محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ بە 964ـى وت،”ئاگادارى ئەو بابەتە نین و لە ئێوەوە زانیومانە، بۆیە هەر ئێستا تیمێک رادەسپێرین بۆ ئەوەى هەر ماسییەک لە گۆماوەکاندا مابێت رزگاریان بکەین و بیانگوازینەوە پردى دەلال، جگە لەوەش جۆگایەک دەکەینەوە بۆ ئەوەى ئاو بڕوات و مەترسى دروست نەبێت لەسەر زیندەوەرە ئاوییەکان”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چیتر ئاوەرۆکانی ناوبازاڕ ناڕژێنە سەر رووباری خابور

چیتر ئاوەرۆکانی ناوبازاڕ ناڕژێنە سەر رووباری خابور