پێشتر 1181 پەنابەرى دیکە هاتبوون

366 پەنابەرى دیکەى لوبنانى گەیشتنە عێراق

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق هاتنى 366 پەنابەرى دیکەى لوبنانى راگەیاند و لە سێ رۆژى رابردووش نزیکەى هەزار و 200 پەنابەرى دیکە گەیشتبوونە عێراق.

بەپێى ئەو راگەیەنراوەى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بێت، لەسەر رێنمایى سەرۆک وەزیران بەردەوامن لە پێشوازى لە ئاوارە لوبنانییەکان و ئەمڕۆ پێشوازیان کردووە لە 366 پەنابەرى دیکەى لوبنانى کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژى رابردوودا، سێ کاروانى دیکەى پەنابەرانى لوبنانى گەیشتبوونە عێراق کە ژمارەیان 1181 کەس بوو.

رۆژى 26ـى 9ـى 2024، بەهۆى گرژییەکانى نێوان لوبنان و ئیسرائیل، یەکەم خێزانی پەنابەری لوبنانی کە لە چوار کەس پێکهاتوون، گەیشتنە شارى کوت و لەلایەن محەمەد مەیاحى پارێزگارى واستەوە پێشوازییان لێکرا

یەکەم خێزانى پەنابەرى لوبنانى گەیشتنە عێراق

یەکەم خێزانى پەنابەرى لوبنانى گەیشتنە عێراق