بۆ مانگەکانی داهاتوو چاکدەکرێت

زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین لە موچەی هاوتاکراو کەمیان بۆ خەرجکراوە

964+

ژووری هەواڵ

زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین کێشەی ئەوەیان هەیە کە لەدوای هاوتاکردنی موچەکانیان کەمتر لە مافی خۆیان بۆ خەرجکراوە و هەشە زیاتری پێدراوە، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانیش دەڵێت، بۆ مانگەکانی داهاتوو ئەوانەی کەمیان وەرگرتووە قەرەبوو دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 4.10.2024، سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی بۆ مانگی حەوت، لەدوای هاوتاکردنی موچەی خانەنشینان، بەپەلە لیستەکان نێردراون بۆ خەزێنەکان، “هەڵەیەکی زۆر کراوە” و زیاتر لە سێ هەزار خانەنشین کەمتر لە مافی خۆیان بۆ خەرجکراوە.

بەشێکی دیکە لەو خانەنشینانەی کە موچەکانیان هەڵەی تێدابووە، زۆریان بۆ خەرجکراوە و لە مانگی هەشت ئەو بڕە زیادەیەیان لێبڕاوە کە بۆ مانگی حەوت پێیاندراوە.

“من خۆم یەکێکم لەوانەی کە بۆ موچەی مانگی حەوت 40 هەزار زیاتر لە مافی خۆم پێدرا و بەڵام بۆ ئەم مانگە ئەو 40 هەزارەم لێبڕاوە”، سادق شێخ عوسمان وای وت.

لە مانگى حەوتى 2024ـەوە، وەزارەتى دارایى هەرێم بڕیاریدا بە دابەشکردنى موچەى خانەنشینان بە هاوتاکراوى و بەپێى لێدوانێکى پێشووى وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێم بۆ 964، لیستى موچەى مانگەکانى دواتریش بە هاوتاکراوى رەوانەى بەغدا کراوە.

لەدوای هاوتاکردن، کەمترین موچەی خانەنشینی بووەتە 500 هەزار دینار، لەکاتێکدا پێشتر موچەی بەشێکیان نزیکەی 200 هەزار دینار بوو.

راگەیەنراوى وەزارەتى دارایى عێراق لە بارەى هاوتاکردنى...

راگەیەنراوى وەزارەتى دارایى عێراق لە بارەى هاوتاکردنى موچەى خانەنشینى