دهۆك له‌ماوه‌ى مانگێكدا

له‌هه‌ر دوو كاتژمێرێكدا 5 منداڵ له‌دایكده‌بن و 4 كه‌سيش ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دهۆك، به‌پێی ئامارێكی ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى بڵاویده‌كاته‌وه‌، له‌هه‌ر دوو كاتژمێردا پێنج منداڵ له‌دایك ده‌بن و چوار كه‌سیش كارى ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت.

ئاماره‌كه‌ى ته‌ندروستى هه‌فتانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ئامارى چوار هه‌فته‌مان بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ به‌رچاوه‌ كه‌ له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك منداڵبوون و ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌ دوو له‌ دیارده‌ ته‌ندروستییه‌ باوه‌كانن.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ كه‌ له‌ 1.9.2024 تاوه‌كو 30.9.2024 ـه‌، كۆى ژماره‌ى له‌دایكبوونى منداڵ بریتی بووه‌ له‌ هه‌زار و 794 و ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه‌ ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ئه‌نجام دراوه‌ بریتییه‌ له‌ هه‌زار و 397.

له‌هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگه‌كه‌دا 451 منداڵ له‌دایكبوونه‌، هه‌فته‌ى دووه‌م 459، هه‌فته‌ى سێیه‌م 448 و له‌هه‌فته‌ی چواره‌میشدا 436 منداڵ.

سه‌باره‌ت به‌ ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌ش، هه‌فته‌ى یه‌كه‌م 110 حاڵه‌ت، هه‌فته‌ى دووه‌م 426، هه‌فته‌ى سێیه‌م 422 و هه‌فته‌ى چواره‌میش 439 حاڵه‌ت بووه‌.

به‌گشتى مانگانه‌ 60 منداڵ له‌دایك ده‌بن و 46 هاوڵاتی ششتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

خاتوونێك بووەتە دایك و باوكی منداڵەكانی و بە كاری دەست...

خاتوونێك بووەتە دایك و باوكی منداڵەكانی و بە كاری دەستی منداڵەکانی بەخێو دەكات