بەڵام بەیانی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە و جەوەکەی خۆش

+964

ژێوار خدر

کەشوهەواکە گۆڕاوە و ئاسمان ساماڵە بەراوەرد بە چەند هەفتەی رابردوو بە تەواوەتی هەست بە فێنکی دەکرێت، بەڵام  هەرچەندە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە لەگەڵ دوێنێ، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان لە چەند رۆژی داهاتوو پێذەچێ پلەکانی گەرمان دوو بۆ سێ پلە بەرز ببنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە گەیاندنی هەرێمی کوردستان، کەوشوهەوای پێشبینی کراوی ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زۆر جیاواز نابن لە پلەکانی دوێنێ، بەڵام بۆ بەیانی جیاواز دەبێت و یەک تا سێ پلە لە پلەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت.

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، گەرمیان بە 32 پلە گەرمترین ناوچەی کوردستانە و حاجی ئۆمەرانیش بە 21 پلە فێنکترین ناوچەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 30 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى

دهۆک : 31 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ 31 : پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزى

سۆران : 27 پلەى سیلیزى

گەرمیان :32 پلەى سیلیزى

ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت

ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرما دادەبەزێت