لە تونێلى ماوەران

لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ ئەندامى خێزانێک بریندار بوون

964+

ئاکام غەفور-سۆران

لە نزیک تونێلی ماوەران ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى تۆیۆتا کامرى وەرگەڕا و دوو خوشک و برایەک بریندار بوون، یەکێکیان برینی سەختە.

رواداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیک تونێلی ماوەرانی قەزای شەقلاوە، روویداوە.

محەمەد شێخ حەسەن، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی شەقلاوە، بە 964ـى وت،”سێ کەس گەیندرانە فریاکەوتنی شەقلاوە کە لە رووداوێکی هاتوچۆ بریندار ببوون”.

بەپێى راپۆرتى پزیشکى دادى کە بۆ بریندارەکان کراوە، هەرسێ بریندارەکە ئەندامى یەک خێزانن و دوو خوشک و برایەکن، بەڵام برینى یەکێک لە ژنەکان سەختە.

بە وتەى محەمەد شێخ حەسەن، ئەو بریندارەى بارى تەندروستى ناجێگیرە بەڕێکراوە بۆ هەولێر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە حەوت رووداوى هاتوچۆدا حەوت کەس بریندارن

لە حەوت رووداوى هاتوچۆدا حەوت کەس بریندارن