لە چەمچەماڵ

لە مانگى رابردوودا 277 شووشتنەوەى گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە

964+

وریا فەتاح

تەنیا لە مانگى رابردوودا، 277 جار شووشتنەوەى گورچیلە بۆ 30 نەخۆشى سنوورى چەمچەماڵ ئەنجامدراوە.

تەندروستى چەمچەماڵ بڵاوى کردووەتەوە، لە سەنتەرى گورچیلەى دەستکرد رۆژانە بە بەردەوامى شووشتنەوەى گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجام دەدرێت، تەنیا لە مانگى نۆدا 277 جار شوشتنەوە گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە.

“ئەوانەى شوشتنەوەى گورچیلەیان بۆ دەکرێت پێویستیان بە چوار کاتژمێرە”، پێشتر شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ بە 964ـى وتبوو،

بەپێى ئەو ئامارانەى تەندروستى چەمچەماڵ بە 964ـى داوە، رۆژانە 10 بۆ 12 کەس لە سەنتەرى گورچیلەى دەستکرد، شوشتنەوەى گورچیلەیان بۆ دەکرێت.

دەوامى پزیشک و کارمەندانى سەرنتەرى گورچیلەى دەستکردى ...

دەوامى پزیشک و کارمەندانى سەرنتەرى گورچیلەى دەستکردى چەمچەماڵ دەگۆڕدرێت