شارەوانی کاری تێدا دەکات

لە ئەمڕۆوە بەشێک لە چوار ریانی سەرچنار دادەخرێت

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا داخستنی بەشێک لە شەقامی چوار ریانی سەرچنار رادەگەیەنێت و داوا لە شۆفێران دەکات شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.

ئەمڕۆ پینجشەممە 3.10.2024، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، جۆینتەکانی چوار ریانی سەرچنار لە سایدی هاتن لە شەقامی مەلیك مەحمودەوە بە ئاڕاستەی پێچكردنەوە بەرەو شاڕێی پێشمەرگە بەربەست دەکرێت.

هەروەها دەرچون لەناو شارەوە بە ئاڕاستەی راپەڕین و ناوچەی پیشەسازیی بەربەست دەكرێت.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت، داخستنی ئەو بەشانەی شەقامەکە بەهۆی کارکردنە تێیاندا، بەبێ ئەوەی کاتی کردنەوەی شەقامەکان ئاشکرا بکات.

شارەوانی سلێمانی: شەقامی دابان بە پاشماوەی خۆراک و رۆن ...

شارەوانی سلێمانی: شەقامی دابان بە پاشماوەی خۆراک و رۆن رەش بووە