لە کاتى دەوامى فەرمییدا

وەزیرێک بانگەشەى هەڵبژاردن لە فەرمانبەرانى قەدەغە دەکات

964+

وریا فەتاح

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم، بانگەشەى هەڵبژاردن لە فەرمانبەرانى سەر بە وەزارەتەکەى لە کاتى دەوامى فەرمییدا، قەدەغە دەکات.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى لەسەرە تێیدا و ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە وەزارەتەکەى کردووە، تێیدا هاتووە،”بەپێى یاسا و رێساکانى هەڵبژاردن، هەموو جۆرەکانى بانگەشە دەربارەى هەڵبژاردن بە تەواوى قەدەغەیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانى وەزارەت لە کاتى دەوامى فەرمییدا”.

“رێگەپێدراو نییە، کارى ساسى و حیزبى تێکەڵ بە کارى رۆژانەى فەرمى بکرێت”، لە نوسراوەکەدا وا هاتووەز

جەختیش کراوەتەوە، هەر لایەک پابەند نەبێت بەپێى یاسا لێپێچینەوەى لێدەکرێت.

لە شەش رۆژی بانگەشەدا شەش پێشێلکاری لە گەرمیان تۆمارکر...

لە شەش رۆژی بانگەشەدا شەش پێشێلکاری لە گەرمیان تۆمارکراوە